بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی لە سێ پارێزگای ئێران راگەیەندرا.
به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حکوومەتی ئێران، حاڵەتی ناکاوی و ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی له هەر سێ پارێزگای ( قوم، جه‌یلان و مازنده‌ران) راگەیاند.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه بڕیارەكە ئه‌و سێ پارێزگانه ده‌گرێته‌وه.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە هات كە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران به‌رزده‌بێته‌وه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه: تا ئێستا پێنج هه‌زار و 823 كه‌س له‌و وڵاته تووشی كۆرۆنابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.