حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژمێری بۆنە ئایینی و نەتەوەییەكان و پشووەكانی بۆ ساڵی 2020 بڵاوكردەوە.
د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژمێری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2020 كە لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە ئامادە كراوە، تەواوی ڕۆژانی پشوو و بۆنەكانی تێدا دیاریكراوە.
بەپێی ئەو ڕۆژمێرە، لە مانگی ئازاردا چەندین بۆنەی نیشتمانی و نەتەوەیی تێدایە، له ڕۆژانی 5 و 11 و 14 و 21 و 22 و 23ی ئەم مانگە دەبنە پشووی فەرمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.