Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:26

سوپای سووریا 4 فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانی تورکیای خسته‌خواره‌وه‌

له‌ ئیدلیب
فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان
کوردستان TV
100%

سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا چوار فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی توركیایان له‌ ئیدلیب خسته‌ خواره‌وه‌. 

ئاژانسی هه‌واڵی سانا نیوز زمانحاڵی فه‌رمی رژێمی سووریا رایگه‌یاند: سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا چوار فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی توركیایان له‌ ئیدلیب خسته‌ خواره‌وه‌ و هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی سوپای سووریا له‌ شاری حه‌ماش چالاك بووه. 

دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان سوپای سووریا و توركیا به‌ باكووری سووریا، له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا ئاسمانی ناچه‌ی ئیدلیبی وه‌ك ناوچه‌ی داخراوی جه‌نگی راگه‌یاند. 

به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی رژێمی سووریا بۆ سه‌ر ئیدلیب كه‌ دوا شوێنی ئۆپۆزسیۆنی سووری و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی ئیسلامی تووندرۆی ئه‌و وڵاته‌یه‌ و له‌لایه‌ن توركیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن، به‌ هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل ئاوار و كۆچبه‌ربوون. 

له‌ ماوه‌ی رابردووشدا، به‌هۆی هێرشێكی ئاسمانی سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ 33 سه‌ربازی توركیا كوژران. 

ئه‌مه‌و دوێنێ سوپای سوریا دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیای خستةخواره‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گرژیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ قوڵ بووه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.