حكومه‌تی عێڕاق پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وان كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕالیش ده‌ڵێت پاره‌كه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی. عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی فیدراڵ بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند، به‌غدا پاره‌ی ووچهی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی خستووه‌ته سه‌ر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، تائێستا سیستەمی گواستنەوەی پارەكە نەکراوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سەری مانگە به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین كه پاره‌كه نێردراوه. مانگانە حکومەتی بەغداد بڕی چوارسه‌د و په‌نجا و دوو ملیار دینار وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکات، بەڵام مانگی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی دارایی عیراق ئەو پارەیە ڕاگیرا زیاتر له چل ڕۆژ ناردنی پاره‌كه دواخرا، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆری وەزارەتەکان و فەرمانبەران مووچەی مانگی یازده‌ی دووهه‌زار و نۆزده وەرنەگرن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌مڕۆ پاره‌كه خرایه سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نارد
دوای چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه سیسته‌می ناردنی پاره‌كه ده‌كرێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.