ئێوارانی باخچه‌ی ئیسپانیا
NIGHTS IN SPNISH GARDENS
ناوی كارێكی موزیكیه،كهلهجیهانی موزیكیدابه (كاریگه‌ریه‌كانی سیمفۆنی)ناوزه‌دكراوه (SYMPHONIC IMPRESSIONS).له نووسین ودانانی (دی فاله DE FALLA) ساڵی (1915ز) بۆ ئۆركێسترای سه‌مفۆنی وئامێری پیانۆی نووسیوه. پێكهاته‌ی ئه‌وكاره ئه‌مانه‌ن:كۆشكی خۆشه‌ویستی له غه‌رناته، سه‌مای دوورلهباخچهی ناوچه شاخاویهكهی قهرتوبه. دانه‌ری موزیكی به‌ره‌گه‌ز ئیسپانی (مانۆئێل دی فالا 1877- 1946ز) ئاستی به‌رزو پێشكه‌وتووی خوێندنی موزیكیی له‌پاریس ته‌واوكردبوو،كۆمه‌لێك دانراوه‌ی موزیكی هه‌یه، یه‌كێكه له‌و ناوه دیارانه‌ی كه‌كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له موزیكهكهیان ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
ئانا كرون ANAKREON .
ئه‌و ئۆپێرایه‌ی له‌دوو به‌ش پێكهاتووه،له‌دانانی(ماریاشاروبینیه MARIACHERUBINI) ناوی دروستی ئۆپێراكه(ئانا كرون،یاخۆشهویستی شاراوه)یه،ساڵی(1803ز)بۆیه كه‌مجار له‌سه‌رته‌خته‌ی شانۆی ئۆپێرای پاریس نمایشكراوه. ئه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپێرایه جیادهكهتهوه ئه‌وه‌یه كه پێشهكیهكی موزیكی زۆرجوانی هه‌یه‌و،زۆرجاران ئه‌و پێشه‌كیه موزیكیه له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا نمایشده‌كرێت
وه‌رگێرانی له عربییهوه/ نایف شێخانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.