پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە بڕیار بوو سەرەتای مانگی ئادار بکرێتەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا. عەلی بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (عێراق تەقەدوم بۆ پێشانگە) بە كوردستان تیڤی ڕاگهیاند لەبەر بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان كۆمپانیاكەمان كۆمپانیای عێراق تەقەدوم بۆ پێشانگە و كۆنگرەكان رێكخەری خولی چواردەیەمینی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە بریار بوو لە رێکەوتی یهك تاوهكو شهشی ئادار لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخە نالەبارەی كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە هاتە پێشەوە، بریارماندا بە دواخستنی پێشانگەكەمان بۆ كاتێكی دیکه.
کردنهوهی پێشانگای نێودهوڵهتی سلێمانی دواخرا
بههۆی مهترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوهیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.