Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:36

راگەیه‌ندراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


باره‌گای بارزانی له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لەپاش ڕاسپاردنی بەڕێز محەمەد عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق لە چەند میدیایەكی عەرەبی و كوردی وا بڵاوبووەتەوە كە گوایە جەنابی سەرۆك بارزانی لەبەر كێشەی كەسی و دانانی هەندێ كەسی نزیك لە خۆی بۆ وەرگرتنی وەزارەتەكان كێشەی لەگەڵ بەڕێز عەللاوی و پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەدا هەیە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم بابەتە هیچ بنەمایەكی نییە و سەرۆك بارزانی تێبینی لەسەر شێواز و بەرنامەی كاری عەللاوی و میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان هەیە بۆ پۆستە وەزارییەكانی حكوومەتی عێراق. ئەو شێواز و میكانیزمە ڕەچاوی ماف و داواكاریی پێكهاتەكان و تایبەتمەندیی هەرێمی كوردستان ناكات و بە دڵنییاییەوە دەبێتە هۆی قووڵتربوونی قەیرانە سیاسییەكانی عێراق.

بەلای سەرۆك بارزانییەوە ناوی كەسەكان ئەولەوییەت نییە بەڵكو ئەوەی گرنگە پابەندبوونی هەموو لایەكە بۆ ئەوەی بنەماكانی شەراكەت و هاوسەنگی و تەوافوق لە پڕۆسەی سیاسی و حكوومەتی داهاتوودا ڕەچاو بگیرێت. لەگەڵ ئەوەیشدا هەروەك چۆن هەندێ لایەن بەڕێز عەللاویان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید كردووە، هەرێمی كوردستانیش مافی خۆیەتی كاندیدی بۆ پۆستە وەزارییەكان هەبێت و پێویستە ڕێز لەو مافەی هەرێمی كوردستان بگیرێت.

بارەگای بارزانی
26ـی 2ـی2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.