Erbil 20°C شەممە 23 تشرینی دووەم 12:16

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم: گه‌شتی عومره‌ ناوه‌ستێت

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌بووه‌
عومره‌
کوردستان TV
#8
100%

به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێوشوێنی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ خۆ پارێزی و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاتووچۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی چین و ئێران قه‌ده‌غه‌ كرد به‌ڵام هاتووچۆ بۆ وڵاتانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌نێویاندا هاتووچۆی عومره‌كاران بۆ سعوودیه‌ به‌رده‌وامه‌، شێخ قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌هیچ جۆرێك بیرمان له‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌كانی عومره‌ بۆ وڵاتی سعوودیه‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌ چونكه‌ له‌و وڵاته‌ هیچ مه‌ترسییه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه‌ بۆیه‌ گه‌شته‌كان به‌رده‌وامن، شێخ قاسم به‌رزنجی ڕاشیگه‌یاند:" ئاماده‌كاری باش كراوه‌ و ڕێنمایی ته‌واو دراوه‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌چنه‌ وڵاتی سعوودیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عومره‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن له‌ هه‌ر جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك نه‌ك ته‌نیا كۆرۆنا. ساڵی ڕابردوو له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ بیست و شه‌ش هه‌زار كه‌س بۆ گه‌شتی عومره‌ روویان له‌ سعوودیه‌ كردووه‌ به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ كه‌مبێته‌وه‌.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.