بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران داخران.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەگەڵ ئێران وەستێنراوە.
دهشڵێت بڕیارەکە لە كاتژمێری 4ی دوای نیوەڕۆ ئهمرۆ دهكهوێته کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.
بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ڕاگیرا، هێنانی هەموو جۆرە خواردن و كاڵایەكی ئێرانی بۆ ناو خاكی هەرێم لەڕێگەی دەروازە سنورییەكانەوە قەدەغەكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.