ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شووبات ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبێت تحسین سمایل ناسراو به ( بولبول ) كه له ساڵی 1975 له گۆمه‌تاڵ - كۆیه له دایكبووه ، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندیه ده‌سپێكی كاری هونه‌ری ساڵی 1991 ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی:
1- شانۆگه‌ری په‌پوو
2- شانۆگه‌ری گۆره‌پانی دیموكراسی
3- شانۆگه‌ری نیوچه‌وان
4- شانۆگه‌ری دیمه‌نیك له ژیان
5- شانۆگه‌ری ئیمپراتۆری میر كوژی چین
6- فیلمی سواره‌و چیله‌كه‌ی
7- فیلمی سینه‌مایی سیمای خۆڵه میش
8- درامای فرمیسك
9- پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی كۆمیدی بووه له ته‌له فزیۆنی ئازادی .
جگه له‌م به‌رهه‌مانه له چه‌ندین شانۆگه‌ری و كورته فیلم و زنجیره دراما به‌شداربووه له‌گه‌ل زۆریك له به‌رنامه‌ی كۆمیدی كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كان پیشكه‌شكراون ، له ڕێككه‌وتی 22ی 2ی 2016 به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد ، روحی شادبیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.