تێكستی گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی فارس (داریوش)
جه‌مالی ده‌لاك
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌ده‌نگه خۆش و چههچهكهی گۆرانیبێژی فارس ( ئیره‌ج) و دواتر ( گڵپایگانی) وه‌كاتێك ئاواره بووین له‌ئێران له‌ئۆردوگای سه‌راوگه‌رم له‌وێش به‌ده‌نگی خانمه هونه‌رمه‌ندی فارس (عه‌هدیه) ئاشنا بووم ئه‌و ده‌نگه به‌سۆزانه كاریگه‌رییان له‌سه‌رم دانا ، له ناوه‌ڕاستی سالانی حه‌فتاكان به‌دواوه ،ئه‌وكات ماڵمان له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان بوو بۆیه‌كه‌م جار گوێبیستی ده‌نگێكی گڕو ئارامبه‌خش بووم ، ئه‌ویش به‌هۆی پێوه‌ندی خانه‌واده‌یی و برایه‌تیم بهخانهوادهیهكهوه ، ، سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاری و پێگه‌یشتنمان بوو له‌نێو دنیایه‌كی زۆر سه‌یر و ساده‌دا ده‌ژیاین ، ئه‌و خانه‌واده‌یه چه‌ند گوڵیكی گه‌شاوه بوون ، لێوانلێوبوون له ژیان ، له‌خۆشه‌ویستی و لێوریژ له موزیك و ئارامیی و سیماكان هه‌موو كات لیپاولیپ بوون لهخهندهو دڵگه‌شیی به‌رامبه‌ر به‌ژیان ، پیاوێكی ماندوو زه‌حمه‌تكێش و میهره‌بان سایه‌و سێبه‌ری ئه‌و گوڵه جوانانه بوو ، هه‌موو چێژ‌و خۆشییه‌ك و پێكه‌نین بوونی هه‌بوو ، ته‌نها شتێك بوونی نه‌بوو ، ئه‌ویش ( سۆزی دایك) بوو چونكه ئه‌و دایكه به‌سۆزو میهره‌بانه ئۆغری خێری كردبوو ، به‌ڵام ناو و كردار و خۆشه‌ویستی ئه‌و دایكه له‌هه‌موو قوژبنێكی ئه‌وماڵه‌دا بوونی هه‌بوو ، له‌نێوئه‌و خانه‌واده‌دا ماڵی ( مام ره‌سوڵ ) كه‌منیان وه‌ك یه‌كێك له خۆیان ئهژماركردبوو، بۆیه‌كه‌م جار له ساڵی 1978 گوبێستی ده‌نگی گه‌وره هونه‌رمه‌ندی فارس ( داریوش ئیقبالی) بووم ، له‌یه‌كه‌م ساته‌وه‌ختی گوێبیستی ئه‌و ده‌نگه خۆشه هه‌ستم به‌وه‌كرد ده‌نگێكه ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ر له‌سه‌ر بیسه‌ری ده‌نگی داده‌نێت ، له‌یادمه یه‌كه‌م گۆرانیش كه گوێبیستی بووم گۆرانی ( بمن نگو دوستت دارم) بوو ، منیش كه‌وتمه پرسیاركردن له‌و برائازیزانهم و هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تاییان پێدام بۆرۆژی دواتر كاسێتی ساڵی 2000 م كڕی ، له‌وكاته به‌دواوه ڕۆژانه گوێبیستی ده‌نگ و به‌رهه‌مه‌كانی داریوش بووم ، و په‌یتا په‌یتا كه‌وتمه شوێن زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ، به‌وێنه‌ش به‌سیمای ئاشنا بووین ، ئه‌وه‌نده عاشق و هۆگری هونه‌ره‌كه‌ی ببووین كاریگه‌ری له‌سه‌ر من و هه‌موو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه دانا ته‌نانه‌ت له‌ڕووی رووخسار و جل و به‌رگیشه‌وه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه كه زمانی فارسی مان نه‌ده‌زانی و لێی تێنه‌ده‌گه‌یشتین ، ئه‌گه‌ر بمانزانیبا یه‌كێك شاره‌زایی هه‌یه له‌زمانی فارسی ناوه‌وه پرسیاری هه‌ندێك له وشه‌ی تێكستی گۆرانییه‌كاندا ده‌كرد ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ من هه‌موو هاوڕیكانم هه‌موو گۆرانییه‌كانی په‌سه‌ند بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ئێمه‌ی گه‌نجی بۆلای خۆی په‌لكێش ده‌كرد گۆرانی ساڵی 2000 بوو ، جیا له‌میلۆدی و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی داریوش ، پرسیاری ئه‌وه‌مان ده‌كرد ئه‌و شاعیره زۆر دووربینه ئێمه له‌چ سالیكداین و له‌ئێستاوه خوێندنه‌وه بۆ سالی 2000 ده‌كات ، گۆرانی و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند داریوش ئێستا ش له‌لام پرچێژن و ئارامییم پێ ده‌به‌خشێت ، هه‌رچه‌نده له‌ساڵی 1979 به‌دواوه زیاتر ئاشنا بووم به‌هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه‌كانی فارس وه‌ك ( سه‌تار ، ئێبی ، هایده ، مازیار ، مه‌هه‌ستی ، حومه‌یرا، ئه‌زیتا ، گیتا ، سه‌وسه‌ن ، مسته‌فا جاویدان ، ئاغاسی ، شاهرۆخ و شه‌هرام و زۆری تر )
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییه په‌یوه‌ندی به‌كتێبی ( بۆنی گه‌نم ) وه‌رگێڕانی كۆمه‌ڵێك تێكستی گۆرانییه‌كانی (داریوش) له‌فارسییه‌وه به‌ڕێز ( پشكۆ ناكام)
به‌دنیایه‌ك سپاس و حورمه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ برای ئازیزم كاكه ( شۆڕش جوانرۆیی) ئه‌و كتێبه نایابه‌ی به‌دیاری بۆناردم ، لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه به ئه‌رك و ماندووبونی دڵسۆزانه‌ی برای به‌رێز ( پشكۆ ناكام ) بده‌م بۆ ئه‌و كاره ناوازه‌یه‌ی كه پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی كوردی و هه‌وادارانی ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند داریوش ی كردووه ، هه‌روه‌ها به‌ڕێزییان بهخامهیهكی جوان و پڕههستهوه پێشه‌كییه‌كی به‌ناوی ( داریوش ، زیاتر له ئینسانێك) نووسیوه ، ده‌خوازم خامه‌ی جوانی هه‌میشه باڵاتر بێت ، كاتێك خوێندمه‌وه وێنه‌یه‌كی ئهوسهرهدهمهی كه‌من ئاشنا بووم به‌ده‌نگی داریوش وێنا كردبوو و وهخۆمم تێدا ده‌بینییه‌وه ، زۆرجوان و ئه‌مه‌كدارانه خوێندنه‌وه‌ی بۆئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نگخۆشه‌ی فارس كردووه ، هه‌روه‌ها سپاس و ستایش بۆ هه‌ردوو برای به‌ڕێز ( ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا و ده‌وه‌ن مه‌عروف ) ئه‌وانیش به‌پێنووسی به‌بڕشتیان كتێبه‌كه‌یان قه‌شه‌نگتر كردووه ،ئازیزان ماندوونه‌بن و سپاس و حورمه‌ت بۆ ئه‌وكاره جوانه‌تان هه‌ربژین ،
هه‌زاران چه‌پكه گوڵ بۆ سهرگڵكۆی پیرۆزی كۆچكردووان ( مام ڕه‌سوڵ و خه‌رامان خان ) به‌هه‌شت دواههوارییان بێت ، له‌و خانووه بچوكه‌ی ئه‌وانه‌وه ، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا گه‌وره‌و فراوان ، ئاشنابووم به‌دنیایه‌كی تر كه‌تائێستا بۆمن بۆته قوتابخانه‌یه‌ك .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.