ئاژانسی هەواڵی "ئانادۆڵ" رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای بۆرسە لە رۆژئاوای وڵاتەکە بەرپرسی چالاکییە هەواڵگرییەکانی داعشیان دەستگیرکردوە.
ئەو ئاژانسە تورکییە ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەکان بە هاوکاری بەشی رووبەربوونەوەی تیرۆر "ئەبو تەقی شامی" بە رەگەز سووریان دەستگیرکردوە، کە ناوبراو بەرپرسی چالاکییە هەواڵگرییەکانی داعش بووە.
ههروهها جگە لە دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی داعش، سێ کەسی دیکەش بە تۆمەتی ئەندامبوون لەو رێکخراوە دەستبەسەر کراون.
ئاژانسهكه روونیشکردوەتەوە، كه ئەبو تەقی شامی تەمەن 50 ساڵ لە ناوچەکانی مەیادین و بوکەمال لە پارێزگای دێرەزور بەپرسێکی باڵای داعش بووە و لەلایەن دادگای تورکیاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.