بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا لە وتارێكیدا لەسەر دۆخی سووریا رایگەیاند" هێشتا شەڕو پلانگێڕی دژی سووریا كۆتایی نەهاتووە.
ئەسەد بەڵێنی کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی داو راشیگەیاند، پلانی ئاوەدانکردنەوەی حەلەبیان هەیە و ئەو شارە جارێكى تر دەبوژێننەوە.
وتیشی" خەڵکی حەلەب لەماوەی داگیرکردنی شارەكەیاندا باجێکی زۆریان داوە، بهلام ههرگیز نەوەستاون لەبەرهەمهێنان و لەکار و كاسبى خۆیاندا بهردهوام بوون.
سەرۆکی سووریا ههروهها هەواڵی کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەبی راگەیاندو وتیشى" کۆنترۆڵکردنەوەی حەلەب بەواتای کۆتاییهاتنی شەڕ و پلانی دوژمنکارانە و کردەوەی تیرۆرستی نیە، بەڵکو تەنها ئاماژەیەکە بۆ شکاندنی لوتی دوژمنەکان و سەرکەوتنی گەورەتر لەئایندەیەکی نزیکدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.