ئهمرۆ دووشهممه وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند" 115 پێگەی سوپای رژێمى سووریامان کردوونەتە ئامانج و بەهۆیەوە 101 سەربازی رژێممان کوشتووه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانێکی سوپای سووریا بۆ سەر پێگەیەکی سوپای تورکیا لە ئیدلب، پێنج سەربازیان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەشیان برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند" بۆردومانكردنی سوپای سووریا لە وەڵامی كوژرانی پێنج سەربازی هێزەكانیاندا دێت و ئهمڕۆ 115 پێگەی سوپای سووریایان بۆردومان كردووه و زیاتر له 100 سهربازی سووریایان كوشتووه.
وەزارەتى بەرگریى توركیا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە وەڵامدانەوەی هێرشەکانیاندا سێ تانك و شوێنى دوو تۆپهاوێژیان تێکداوە و بەگوێرەی زانیارییەکان هێلیکۆپتەرێکیش خراوەتە خوارەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.