Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 19:42

کاکەمین نەجار: کاکە ئیدریس سەرکردەییەکی خاکی و ئەندازیاری ئاشتی نێوان لایەنە سیاسیەکان بوو

یادی 33 ساڵەی كۆچی دوایی كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو بەرز ڕاگیرا
کوردستان TV
#7
100%


كاكەمین نەجار له‌یادی كۆچی دوایی ئیدریس بارزانی رایگه‌یاند: كاك ئیدریس بارزانی سەركردەییەكی خاكی و ئەندازیاری ئاشتی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بوو.

رۆژی پێنجشەمە 30-1-2020 لە بارەگای ئەنجومەنی سەركرداییەتی هەولێر بە ئامادەبوونی كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركرداییەتی پارێزگای هەولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی 16 و هەڤاڵان و كادیران و جەماوەرێكی زۆر پارتی دیموكراتی كوردستان یادی 33 ساڵەی كۆچی دوایی كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو بەرز ڕاگیرا.

لە ووتەكەیدا كاكەمین نەجار بەشێك لە یادەوەرییەكان و خەبات و تێكۆشانی كاكە ئیدریسی هەمیشە زیندوو بۆ هەڤاڵان باس كرد و رایگەیاند كاك ئیدریس سەركردەییەكی خاكی و ئەندازیاری ئاشتی نێوان لایەنە سیاسیەكانی ئەو سەردەمی هەر چوار پارچەی كوردستان بوو، سەركرداییەتی راستەوخۆی زۆربەی داستانەكانی پێشمەرگەی دەكرد، بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆك بارزانی داینەمۆی سەرهەڵدانەوەی شۆرشی گوڵان و پێكهێنەری سەركرداییەتی كاتی بوون، بە داخەوە كۆچی دوایی كاكە ئیدریس داخێكی گەورەی بۆ سەركرداییەتی پارتی و تەواوی خەڵكی كوردستان و بەتایبەت بۆ سەرۆك بارزانی هێشتەوە.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.