سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، رێککەوتنی سەدە کە دوێنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە پلانێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر گەلی فەلەستین و ئەوان رەتیدەکەنەوە.
ئیبرائیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی "رێککەوتنی ئاشتی" کە دوێنێ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ناوەڕۆکەکەی بڵاوکردەوە، بۆ رۆژنامەنوسانی وڵاتەکەی رونیکردوەتەوە، كه ئەنقەرە ئەو نەخشەرێگایە رەتدەکاتەوە ، چونکە ناوەڕۆکەکەی بەرنامەیەکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر گەلی فەلەستین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بە بۆچونی حکومەتی تورکیا "رێککەوتنی ئاشتی" کە بۆ چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین پێشنیازکراوە پێچەوانەی مافەکانی گەلی فەلەستین و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
28ی کانونی دوەم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.