کێنێس مەکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە لەگەڵ ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش کردووەتەووە و ھەفتەی سێ بۆ چوار جار ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
دوێنێش ھێزەكانی ئەمریكا لە شارۆچكەی "تلبەرەك" كە دەكەوێتە باشووری قامیشلۆ و لە ناوەندی حەسەكەوە نزیكه، ئۆپەراسیۆنەكیان ئهنجامدا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش لە عێراق ڕاگرتووهو هیچ وادهیهك بۆ دهستپێكردنهوهى دیارى نهكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.