Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:53

سووریا.. سوپای ئه‌سه‌د 8 شارۆچکه‌ی دیکه‌ی له‌ سنووری ئیدلیب کۆنترۆڵ کرده‌وه‌

له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو
سووریا
کوردستان TV
100%

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوو سوپای سه‌ر به‌ رژێمی ئه‌سه‌د هه‌شت شارۆچكه‌یان له‌ سنووری پارێزگای ئیدلیب له‌ باكووری رۆژئاوای سووریا كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه. 

ئاشكراشی كرد: سوپای سوریا به‌ هاوكاری ملیشیاكانی لایه‌نگری رژێمی ئه‌سه‌د گه‌یشتوونه‌ته‌ رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب دیمه‌شق كه‌ به‌ رێگه‌ی ئێم فایڤ به‌ناوبانگه‌ و هه‌روه‌ها توانیویانه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌یشتن به‌ ناوچه‌ی مه‌عره‌نه‌عمان دابخه‌ن‌، به‌مه‌ش نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ستراتیژیی حه‌له‌ب بۆ دیمه‌شق. 

هاوكات فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ سنووری پارێزگای ئیدلیب كردووه‌ته‌ ئامانج .

پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی نزیك له‌ حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقیه،‌ ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ تا ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌ی نوسره‌ی شام ماونه‌ته‌وه‌ و سوپای ئه‌سه‌د نه‌یتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵیان بكاته‌وه‌. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.