بەمەبەستی واژۆکردنی پرۆتۆکؤڵی کاری هاوبەش و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی، شاندێکی يەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی کوردستان گەيشتە وڵاتی سریلانکا. كاروان سدیق، گوتهبێژی ژووره بازرگانی و پیشەسازییهكانی ههرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند "یەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی هەرێمی کوردستان کەپێکهاتوون لە سەرۆک و جێگرانی ژوورە بازرگانیيەکانی هەرێم گەيشتنە سریلانکا. راشیگەیاند "سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سریلانکا بووە کە سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەو وڵاتە دەکەن و ئامانج لەو سەردانەش واژۆکردنی پرۆتۆکۆڵێکی بازرگانی و لێکتێگەشتنە لەنێوان ژووری بازرگانی سریلانکا و یەکێتی ژوورە بازرگانیيەکانی کوردستان. ئاماژهی بهوهشدا شاندە بازرگانیيەکەی هەرێم سەردانی چەند کۆمپانیایەکی ئەو وڵاتە دەکەن و چەند کارخانە و کاری پئشەسازی بەسەردەکەنەوە.
شاندێکی ژووره بازرگانییهکانی ههرێم له سریلانکایه
بهمهبهستی واژووكردنی پرۆتۆكۆڵێك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.