بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داھاتوودا دووه‌مین دیداری شیعری له یۆتۆبۆری سوید ساز بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵه‌ی ھونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و داوا له شاعیران ده‌كات كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ن تا بتوانن به‌شداری له‌م دیداره بكه‌ن.
دڵشاد ئه‌حمه‌د له ئاخاوتنێكدا رایگه‌یاند: ئه‌و دیداره ئه‌م ساڵ دووه‌مین خولی خۆی له سوید ساز ده‌كات و چه‌ندین پارچه شیعری ناسك له ئامێز ده‌گرێت و ده‌بێته ڕێگه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شیعری شاعیره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه و دواتر ڕێز له ھه‌ندێك ناوی به‌رچاو ده‌نرێت، كه خزمه‌تی وشه‌ی كوردی و شیعریان كردووه.
گوتیشی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شداربن پێویسته پێوه‌ندی به‌و ئیمێله‌وه بكه‌ن [email protected] ، دوا مۆڵه‌تی بۆ به‌شداربوون 26ـی ئه‌م مانگه ده‌بێت.
س/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.