خه‌ڵاتی زێڕینی ساڵانه‌ی مه‌حه‌مه‌دی ماملێ، ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی ناوداری كوردی كرماشان.
له‌گه‌ڵ به‌خشینی خه‌ڵاتی زێڕینی ساڵی 2020ی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ، هاوكات له‌وحی ڕێزلێنانی "ناسر ڕه‌زازی"یش ده‌به‌خشرێته هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی.
له سنووری كرماشان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا حوسێن سهفاییمهنش و محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی، دوو هونه‌رمه‌ندی كوردن كه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ وه ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رده‌گرن.
خه‌ڵاتی زێڕینی ماملێ، وه‌ك هێمایه‌كی ڕێزلێنان له هونه‌رمه‌ندانی كورد، ماوه‌ی ١١ ساڵه به‌رده‌وامه و له‌لایان "مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ"وه ساڵانه پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌نده ماندوو و تێكۆشه‌رانه ده‌كرێت كه له خزمه‌تی هونه‌ریی كوردیدا تێكۆشاون و گه‌شه‌یان پێ به‌خشیوه.
له نووسراوه‌كه‌ی "مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ"دا ئه‌و هۆكار و پێوهران بۆ ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی، وه‌ك وه‌رگری خه‌ڵاتی زێڕینی ساڵانه‌ی ماملێ ئاماژه‌یان پێ كراوه، كه بریتین له:
- هه‌ست به بهرپرسیارهتیكردن له هه‌مبه‌ر مۆسیقای كوردی.
- زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك مێلۆدی و گۆرانیی كوردی به زاراوه‌ی كه‌ڵهوری و پێشگیری له تێداچوونیان.
- ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌رشیوی گۆرانیی كوردی له ماوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌رییدا.
- هاندانی هونه‌رمه‌ندانی كوردزوان بۆ خزمه‌تكردنی میوزیكی كوردی.
بۆیه: مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ، هونه‌رمه‌ند مامۆستا (محه‌ممه‌دڕه‌زا دارابی)ی وه‌ك هونه‌رمه‌ندی ساڵی 2020 ده‌ستنیشان كرد تا خه‌ڵاتی زێڕینی ماملێ‌ی پێشكه‌ش بكرێت.
له ماوه‌ی ساڵانی پێشوو دا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هونه‌روه‌رانی كوردی وه‌ك: ١- قاله‌مه‌ڕه ٢- ئه‌ندێریاس ئیسرائیل خه‌مۆ (باكووری) ٣- عه‌باس كه‌مه‌ندی ٤- عه‌زیز شاهڕوخ ٥- ناسر ره‌زازی ٦- زۆزان ٧- تیپی موسیقای سلێمانی ٨- مه‌زهه‌ر خالقی ٩- خه‌لیل خه‌مگین ١٠- حوسێن سه‌فامه‌نێش ئه‌و خه‌ڵاتیان پێشكه‌ش كراوه.
له نووسراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هوهنریی ماملێ‌دا هاتووه: "هه‌موو ساڵێك به‌پێی توانا و ده‌رفه‌تی به‌رده‌ست، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده تێكۆشاوه تا له بۆنه‌یه‌كی شایاندا ڕێز له هونه‌رمه‌ندی ساڵ بگرێت و خه‌ڵاتی زێڕینی ماملی"یان پێشكه‌ش بكات به‌ڵام، له‌به‌ر هۆكاری تایبه‌ت و نه‌بوونی ئیزنی كاركردنی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده له ئێران، نه‌مانتوانی مه‌راسیمێكی شایان بۆ شكۆی ئه‌و مامۆستا به‌رزه‌ی كورد بگرین. بۆیه بڕیارمان دا له ڕۆژه‌كانی داهاتوو خه‌ڵاتی ماملێ و له‌وحی ڕێزلێنانی مامۆستا “ناسر ڕه‌زازی” له ڕێگای چه‌ند نوێنه‌رێكی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده و چه‌ند دڵسۆزێكی هونه‌ری كوردییه‌وه، بگه‌یه‌نینه كرماشانی خۆشه‌ویست تا پێشكه‌شی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ی هونه‌ریی كوردی بكرێت.
ژیاننامه:
مامۆستا محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی له ٢٤ی مارسی ١٩٥١ زایینی (٣ی گوڵانی ١٣٣٠ی هه‌تاوی) و له شاری كرماشان له‌دایك بووه. له بواری ئێلێكتڕۆنیك درێژه‌ی به خوێندن ده‌دات و خاوه‌ن كچێك و كوڕێكه.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا دارابی، ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریی ساڵی ١٣٥٠/١٩٧١ له‌گه‌ڵ ئۆركێستری تایبه‌تیی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كرماشان به سه‌رپه‌رستیی مامۆستایانی نه‌مر "مه‌سعوود زه‌نگه‌نه" و “مامۆستا موجته‌با میرزاده" بووه. ئه‌و ئۆركێسترای كه به ده‌یان به‌رهه‌می ڕه‌سه‌نی كوردی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد تۆمار كردووه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆركێسترار فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پارێزگای كرماشان به ڕێبه‌ریی مامۆستا "كه‌یخوسره‌و پوورنازری"، هاوكاری ده‌كرد.
به درێژایی ته‌مه‌نی هونه‌ریی خۆی له خزمه‌ت مامۆستایان وه‌ك: یشههرام نازری، كه‌یهان كه‌ڵهۆر، هادی مۆنته‌زێری، سیاوه‌ش نوورپوور، خه‌لیل چالهچاله، حێشمه‌توڵڵا حوجه‌تی فه‌رد، حوسێن یووسفزهمانی، فارووقی و هی دیكه ئه‌زموونی كۆ كردووه‌ته‌وه.
ڕه‌دیفه‌كانی میوزیكی ڕه‌سه‌نی ئێرانی له‌لایان نه‌مر مامۆستا “مه‌حموود بلوری” فێر بووه و له ڕێنماییه‌كانی مامۆستایانی وه‌ك موجته‌با میرزاده، كه‌یخوسره‌و پوورنازری، حاته‌م عهسهری، محه‌مه‌د سه‌دری و محه‌ممه‌دڕه‌زا شه‌جه‌ریان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه.
شاره‌زای ئامێره‌كانی "تار و سێ‌تار"ه و هاوكات سه‌نتوور و زهربیش ده‌ژه‌نێت.
جیا له شێوازی ڕه‌سه‌نیی ئێرانی كه تێیدا له زه‌بر و به‌توانایه و گه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی گرتبایه به‌ر، ده‌كرا یه‌ك له هونه‌رمه‌نده هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئێران بوایه، به‌ڵام دڵسۆزی و ئه‌وین به هونه‌ر و فۆلكلۆری گه‌له‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت زاراوه‌ی كه‌لهوڕی وای لێده‌كات له‌و بواره‌دا خزمه‌ت بكات كه به‌رهه‌می ئه‌و ماندووبوونه‌یان، كۆ كردنه‌وه و زیندووڕاگرتنی ده‌یان هه‌وا و گۆرانی ڕه‌سه‌نی كوردین به‌تایبه‌ت به شێوه‌زاری “كه‌لهوڕی”ـ كه له كۆی شه‌ش ئه‌لبوومدا تۆماری كردوون، كه بریتین له:
گلاره، شوور شیرین، سورمه‌ی خه‌یاڵ، مه‌هجوری، ڕه‌قس په‌روانه و ژینا
مامۆستا دارابی له كوردستان و وڵاتان كۆنسێرتی هه‌بووه و به ده‌نگی خۆش و هونه‌ری ڕه‌نگینیان ئاوپڕژێنی دڵ و ڕۆحی عاشقانی خۆی و ئه‌ویندارانی زمانی كوردی و هونه‌ری كوردی كردووه له:
كه‌نه‌دا، ئیتالیا، ئاڵمان و سلێمانی له باشووری كوردستان و له‌گه‌ڵ گه‌لێك گروه‌پی موزیك هاوكار بووه و كاری هونه‌ری پێشكه‌ش كردووه له ناویان دا:
گرووپی میوزیكی “باربۆد” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا محه‌مه‌د ساعێد.
گرووپی “تهنبوورژهنانی لاوچ” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا عهلیئهكبهر مورادی.
گرووپی “گوڵبانگ” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا بێهناز زاكێری.
گرووپی “چل ده‌ف” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا فه‌رشید غهریبنژاد.
گرووپی “بێستوون” به ڕێبه‌رایه‌تی مامۆستا عه‌لیڕه‌زا فهیزبهشیپوور.
گرووپی “هاتف” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا مامۆستا ره‌زا ڕهزاخاه.
گرووپی “ئه‌وج” به ڕێبه‌رایه‌یی مامۆستا خه‌لیل چالهچاله.
گرووپی “توره‌نگ” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا بورزوو ئه‌میری.
گرووپی “مێهروهرزان” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا جواد عه‌زیزی.
گرووپی “حه‌نانه” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا كامران هیممهتپوور.
گرووپی “ئابیدهر” به ڕێبه‌رایه‌تی مامۆستا به‌هرام ساعێد.
ئۆركێسترای گه‌وره‌ی “كوبان” به ڕێبه‌رایه‌تیی مامۆستا وه‌نداد مساحزاده.
ئۆركێستری “جاویدان” به ڕێبه‌رایه‌تی مامۆستا مه‌جید مێهروهر.
مامۆستا دارابی له زۆر فێستیڤاڵ و بۆنه‌ی هونه‌ری دا به‌شداری كردووه و چه‌ندین پله و خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه و زۆر خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه و ڕێزی لێ گیراوه. پوخته‌یه‌ك له‌و سه‌ركه‌وتنانه به‌و شێوه‌یه‌ن:
له فێستیڤاڵی گشتیی میوزیك له ئێران له ساڵی ١٣٦٧/ ١٩٨٨ له نیوان ٩٠ گرووپی میوزیك وه‌ك گۆرانیبێژی تاقانه هه‌ڵده‌بژێردرێت و دیپڵۆمی ئیفتیخاری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی پێشكه‌ش كراوه.
له یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی میوزیكی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به ناوی “ههمئاوایی” له‌وحی سپاس و پێزانینی پێشكه‌ش كراوه.
له‌لایان كۆمه‌ڵه‌ی ماڵی مۆسیقا (خانه موسیقی)ی ئێرانه‌وه له‌وحی سپاس و پێزانینی پێشكه‌ش كراوه.
له‌لایان ئاكادێمی (T.D.K) له وڵاتی ئاڵمان بڕوانامه‌ی هونه‌ریی پێشكه‌شی كراوه.
له‌لایان زانكۆی یۆڕك / YORKله‌وحی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش كراوه.
له‌وحی ڕێزلێنان له‌لایان فێستیڤاڵی سن لۆرێنزۆ/ SAN LORENZO له وڵاتی ئیتالیا پێشكه‌ش كراوه.
به بۆنه‌ی ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ندان و كۆنهكارانی بواری موزیك له كرماشان، له‌وحی پێ‌زانین و سپاسی پێشكه‌ش كردووه.
سه‌رچاوه/مه‌ڵبندی هونه‌ری ماملێ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.