نرخی غاز لە بازاڕەکانی شاری هەولێر 2 بۆ 3 هەزار دینار بۆ هەر بتڵێک گران بوو، بەڕێوەبەری دابەشکردنی غازی هەولێریش دەڵێت: ئێمە بەرپرسیار نین لە گرانبوونەکە چونکە تەنیا فرۆشیارەکانی بازاڕ گرانیان کردووە ئەوەش پەیوەندی بە لایەنی دیکەوەیە کۆنتڕۆڵی بکات.
ئێستا له بازاڕهكانی ههولێر نرخی بتڵێک غاز لە 8 هەزار دینارەوە بۆ 10هەزار دینار لەهەندێک شوێنیش 11 هەزار دینار بەرز بوویەوە.
بەختیار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری دابەشکردنی غازی هەولێر بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند:" ڕۆژانە 13 تهنكهری غازمان بۆ دێت تهنیا ڕۆژی ههنی نهبێت كه دهكاته بڕی 20 هەزار و 800 تۆن کە بەشی پێویستی هەولێرە و بهزیادهوهش بەڵام ئێستا وەرزی سەرمایە و خەڵک بۆ خۆ گەرمکردنەوە و ئامرازەکانی دیکە زیاتر بەکاریدەهێنن بۆیە خواستی زۆر بووە.
بەختیار عەبدوڵا، ڕاشیگەیاند: بەرهەمهێنانی غاز کەمنەبووەتەوە بەڵام درەنگتر دەگاتە دەستمان بەهۆی ئەوەی کۆمپانیای گۆڵدن جاکوار ئەو کۆمپانیایەی پێشتر غازی بۆ دەهێناین گرێبەستی تەواو بووە ئێستا دەبوو کۆمپانیای جێگرەوە کە سۆر گازە دەستبەکار بکات بەڵام تا ئێستا دەستی بەکارکردن نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.