Erbil 2°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 00:47

به‌های دۆلار و نرخی نه‌وت دابه‌زین

به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ بوو
دۆلار و نه‌وت
کوردستان TV
#8
100%

بەهۆی لێداونێکی سەرۆکی ئەمه‌ریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئێران، نرخی نه‌وت و دۆلاریش دابه‌زین. دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاند كه‌ به‌هێز وه‌ڵامی ئێران ناده‌ینه‌وه بەڵکو سزای توندتری ئابووری بەسەر تاراندا دەسەپێنیین بەهۆی ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت بیست و یه‌ك دابه‌زی و هەر بەرمیلێکی بە 65 دۆلار و 59 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سفرو پۆینت سی و دوو دابه‌زی و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 59 دۆلارو 80 سه‌نت. هاوكات ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ جموجۆڵی بازاڕی بۆرسه‌ی جیهانی كه‌مكرده‌ووه‌ دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلاریشی دابه‌زاند، چونكه‌ پێش ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێڕاقی گه‌یشته‌ 124 هه‌زار دینار، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/1/2020 به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره‌ به‌ 122 هه‌زار دیناری عێڕاقی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.