"هــــــهولێــــــــر "
شیعری : پیرباڵ محموود ئیبراهیم
هه‌ولێر تا ده‌مرم نه‌غمه‌ی خوانی تۆم
په‌رۆشی بــــاغ و باغــــــــهوانی تـۆم
تا له‌ژین مـــــــاوم وێـــــــژهوانی تۆم
به شه‌و و بــــــــه رۆژ پاسه‌وانی تۆم
زهنـــــــــگ و ئاوازی نێو قه‌وانی تۆم
* * *
چاوم ههڵــــــهێنا دیمـه‌نی تـــــۆم دی
ده‌شتی ره‌نگین و چیمـــهنی تـۆم دی
گوڵه گه‌نم و جۆی ده‌گمه‌نی تـۆم دی
به شه‌و و بـــــــهرۆژ پاسه‌وانی تــۆم
بهرگـــی لاویه‌تی و نه‌وجه‌وانی تـۆم
* * *
به‌هاران كاتێ گوڵـــی رهنـــگاو ره‌نـگ
دهڵهرێـــــتهوه له‌سه‌ر چلـــی شـه‌نگ
ده‌ورت پڕ ده‌بێ لهبـــهزم و ئاهــهنگ
به شه‌و و بــــهرۆژ پاســهوانی تــۆم
شالووری شه‌یدا و غهزهلخوانی تۆم
* * *
كۆنترین شاری له‌سـه‌ر رووی زه‌وی
خه‌نی بووم خه‌نی كــهزانیم هه‌وی
زێر و زهبهروی ، نه‌ك زیخ و چه‌وی
به‌شه‌و و بـــه رۆژ پاســـهوانی تۆم
تۆ ره‌ز و مـــــنیش ره‌زه‌وانی تــۆم
* * *
شوێنه‌وارێكی ، مێژووت دیـــــاره
هێمای گرنگــیت بهبـــــێ ژمــــاره
ها لێــره (قه‌ڵاو )لــــــهوێ (مناره)
به شه‌و و به‌رۆژ پاسهوانــی تـــۆم
په‌روه‌رده‌ی داد و دادوهرانــی تۆم
* * *
(هه‌ولێر) به‌دووریت دڵم زوو خاله
هه‌بوونم هیچـــــهو مالم محـــــاله
كه‌ڵه شاعـــــیرت كاكـه (پیرباڵ)ــه
ده‌ڵێ :تامــاوم پاسه‌وانی تــــــــۆم
له ده‌ریـــای شیعرا مه‌لـه‌وانی تۆم
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.