ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 2020.1.8 به‌ئاماده‌بوونی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌به‌رپرسانی ئیداری و حكومی و حزبی و نوسران و ئه‌دیبان له‌هۆڵی هوتێل شیراتۆن له‌شاری هه‌ولێر، ڕێوڕه‌سمی جێژنی 100 ساڵه‌ی له‌دایك بوونی دڵزاری شاعیر و تێكۆشه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و وتاری یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد و نمایشكردنی كورته فلمێك له‌باره‌ی چیرۆكی 100 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شاعیر، خه‌ڵاتی زێڕ له‌لایه‌ن د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به‌خشرایه دڵزاری شاعیر، پاشان به دابه‌شكردنی كتێبی (بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم)ی دڵزاری شاعیر كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێنرا.
ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.