Erbil 2°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 00:59

‌دابه‌شکردنی هاوکارییەداراییه‌کان بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ست پێده‌کاته‌وه

له‌ رێگای چه‌ند لێژنه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه‌ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ وارسی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كی باڵا له‌سه‌ر ئاستی لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌ت پێكهێندراوه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ رێگای چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه‌ ده‌كرێته‌وه‌.


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ6/1/2020 به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لیواكانی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌تیپشمه‌رگه‌ و یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی خه‌رجكردنی هاوكاریی خێزانی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش به‌ڕێوه‌چوو.


 رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا،‌ بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی هاوكاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌ربڕیوه‌و پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن، هه‌روها تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی و بڕی خه‌رجكردنی ئه‌و هاوكاریه‌ بۆ شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی داعش كه‌ بۆ خێزانی هه‌ر شه‌هیدێك پێنج ملیۆن دیناره‌، هاوكات له‌مباره‌یه‌وه‌ رێنمایی پێویستی له‌باره‌ی ‌چۆنێتی دابه‌شكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كه‌ به‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌ ئاماده‌بوان دا،‌ به‌ جۆرێك كه‌ له‌ خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان دا بێت.


 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاماده‌بووان و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان‌ هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی خۆیان نیشاندا كه‌ به‌ په‌رۆشیه‌وه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و دڵسۆزانه‌ و به‌ زووترین كات هاوكارییه‌كه‌ بگه‌یه‌نن به‌ خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.