ئاژانسی فه‌رمی لوبنانی بڵاویكرده‌وه ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 5/1/2020 له وڵاتی لوبنان كه‌سێكی ده‌مامكدراو چۆته ناو ڤێلای هونه‌رمه‌ند نانسی عجرم به‌مه‌به‌ستی دزیكردن .
ئه‌و كه‌سه‌ی چۆته ناو ڤێلایهكه خاوه‌ن ڕگه‌زنامه‌ی سورییه له دایك بووی 1989 هه‌وڵی داوه دزی ، به‌ڵام هاوسه‌ری نانسی (دكتۆر فادی ئه‌لهاشم) له‌رێگه‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی ته‌قه‌ی له پیاوه‌كه كردوه به‌هه‌مان شێوه‌ش دزه‌كه‌ش ته‌قه‌ی كردوه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه ته‌قدا بووه هۆی كوژرانی دزه‌كه.
له دوای رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه/ روسیا ئه‌لیه‌وم
وه‌رگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.