وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە تاپۆکردنی سەرجەم ئەو زەوییانەی کە كارتن لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش دەڵێت: "وەزارەت پلانی داناوە ئەمساڵ هەموو زەوییە كارتهكان تاپۆ بکرێن.
کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە كوردستان تیڤی راگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری زەوی لە ساڵانی رابوردوودا دابەشکراون و تا ئێستاش بەشێکی ئەو زەوییانە ھێشتا كارتن و نەکراون بە تاپۆ، بۆیە وەزارەت بڕیاریداوە و پلانی داناوە بۆ تاپۆکردنی زەوییە كارتهكان.
راشیگەیاند: "بڕیارە ئەمساڵ زەوییە کارتەکان بکرێنە تاپۆ، وەزارەت ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی کێشەی زەوی كارت کۆتایی بێت و ھەموویان بکرێن بە سەنەد و لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.