وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندى ئیدانه‌ى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێرانى كرد و هاوخه‌مى خۆى بۆ هاووڵاتییانى عێراق و ده‌زگاكانى راگه‌یاند و داواى له ئه‌مریكا كرده‌وه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا هێرشێكی خوێناویى و دڕندانه‌یان بۆ سه‌ر ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى عێراقى ئه‌نجامدا كه به‌رگریان له سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى عێراق ده‌كرد، سوریا به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و تاوانه دوژمنكارى و سته‌مكارانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات، كه بووه هۆى شه‌هیدبوونى چه‌ند هاووڵاتییه‌كى عێراقى.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تى سووریا ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌مریكا و هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیى عێراق ده‌كات و هاوبه‌شى و پشتگیرى خۆى بۆ هاووڵاتییان و داموده‌زگاكانى عێراق ده‌ربڕى و داواى له ئه‌مریكا كرده‌وه ده‌ست له كاروبارى ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌دات.
له كۆتایى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: حكومه‌تى كۆمارى عه‌ره‌بى سوورى سه‌ره‌خۆشى خۆى ئاڕاسته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیده‌كان كرد و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیوران عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.