سەرەنجامی پێكدادانە بەردەوامەكان لە پارێزگای ئیدلیبی باكوری سوریا، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار هاووڵاتی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوون و بەرەو سنورەكانی توركیا هەڵهاتوون.
ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی هەریەكه لە سوپای سوریا و بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار هاووڵاتی دیكە ئاوارەبوون، ژمارەی ئاوارەكانیش رووی لە زیادبوونە.
هەر لەوبارەیەوە، ئاژانسی سانای سوریا دوێنێ سێشەممە راگەیەندراوێكی فەرماندەیی سوپای سوریای بڵاوكردەوە تێیدا ده‌ڵێت: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانیان توانیویانە زیاتر لە 320 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاكەكانی پارێزگای ئیدلیب كۆنترۆڵبكەن و چەكدارانی گروپە توندڕەوەكانی وەك بەرەی نەسڕە لە ناوچەكە راوەدوبنێن.
پارێزگای ئیدلب 130 كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و له خۆرئاواوه دراوسێی هاتایه له توركیا، له خۆرهه‌ڵاته‌وه حه‌له‌ب، له باكووری خۆرهه‌ڵاتیش دراوسێی شارۆچكه‌ی عه‌فرینی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌به، له باشوورییه‌وه حه‌ما و له باكووری خۆرهه‌ڵاتی لازقییه هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.