Erbil 13°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 15:08

چیڕۆکی داهێنانی "یووتیووب"

"یووتیووب" بوو به‌ سێیه‌م پێگه‌ دوای "گوگڵ" و فه‌یسبوك
کوردستان TV
100%

ساڵی 2004، سێ هاوڕێ به‌ناوی (چار هێرلی و سیڤ چین و جاوید كه‌ریم)، ته‌ماشای یاری كۆتایی پێشبڕكێی "تۆپی پێی ئه‌مریكا"یان ده‌كرد، له‌ پشووی نێوان هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه‌ خانمه‌ گۆرانیبێژێكی ئه‌مریكایی به‌ناوی "جانێت جاكسۆن" گۆرانی گوت و شێوازی گۆرانی گوتنه‌كه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو كه‌ ئاماده‌بووانی یاریگه‌كه‌ی ورووژاند، ئه‌و شێوازه‌ی جاكسۆن له‌ گۆرانی گوتندا له‌ سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگی دایه‌وه‌.

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ ئه‌و سێ لاوه‌ ویستیان له‌ تۆڕی ئینته‌ر‌نێت ڤیدیۆی سه‌ره‌كیی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ بدۆزنه‌وه‌ و بزانن بۆ به‌م شێوازه‌ ورووژێنه‌ره‌ گۆانییه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام هیچیان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ده‌ست نه‌كه‌وت. ئه‌وكات بیریان له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڤیدۆكان دابمه‌زرێنن جا ئه‌گه‌ر ڤیدیۆكان ئه‌رێنی بن یان نه‌رێنی.

هه‌ر له‌ هه‌مان ساڵدا "تسۆنامی" له‌ زه‌ریای ئارام رووی دا و بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س، ئه‌م جاره‌شیان كاتێك ئه‌و سێ گه‌نجه‌ به‌دوای ڤیدیۆیه‌كدا گه‌ڕان ئه‌و رووداوه‌یان بۆ روون بكاته‌وه‌ دووباره‌ هیچیان ده‌ست نه‌كه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ بوو.

ئه‌وه‌بوو سه‌رله‌نوێ بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكان له‌لای ئه‌و سێ گه‌نجه‌ سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌، پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگێك له‌ رۆژی 23ی مانگی نیسانی ساڵی 2005 گه‌نجێكیان به‌ناوی "جاوید"، سه‌ردانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ساندیێگۆی كرد له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی كورتی چه‌ند گیاندارێكی نێو ئه‌و باخچه‌یه‌ی گرت و له‌ژێر ناونیشانی "من له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانم" له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت داگرت، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن و دامه‌زراندنی پێگه‌ی "یووتیووب"، دواتر ئه‌و سێ هاوڕێیه‌ رێگه‌یان به‌ كه‌سانی تریش دا گرته‌ ڤیدیۆكانیان له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ دابگرن.

پاش ماوه‌یه‌ك چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌یان ئاماده‌ كرد كه‌ هه‌ر ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌ بینینی ڤیدیۆكان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ری ڤیدیۆكان بتوانن به‌شداری به‌ ڤیدیۆكان بكه‌ن و كۆمێنتی له‌سه‌ر بنووسن، پاش تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پێگه‌ی "یووتیووب" ژماره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ جیاوازانه‌ی كه‌ باركران "ئه‌پلۆد كران" گه‌یشته‌ 60 هه‌زار ڤیدیۆ و رێژه‌ی بینینی ڤیدیۆكان گه‌یشته‌ 100ملیۆن جار.

له‌ ئه‌نجامی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ و بێ پێشینه‌یه‌، كۆمپانیای "گوگڵ" ده‌ستی كرد به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات "یووتیووب" بكڕێت، ئه‌مه‌ش له‌ ساڵی 2006 بوو كه‌ به‌ گوژمه‌ی ملیار و نیوێك دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كڕی.

سه‌باره‌ت به‌ پێگه‌ی "یووتیووب"، كۆمپانیای "گوگڵ" سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌ ده‌ستهێنا و ژماره‌ی ڤیدیۆ باركراوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ ئه‌و كات رۆژانه‌ گه‌یشته‌ 100 هه‌زار ڤیدیۆ، به‌ڵام رێژه‌ی ته‌ماشاكردن گه‌یشته‌ 800 ملیۆن جار و "یووتیووب" بوو به‌ سێیه‌م پێگه‌ دوای "گوگڵ" و فه‌یسبوك و رۆژ به‌ رۆژیش ژماره‌ی ڤیدیۆ باركراواكان و ژماره‌ی بینه‌رانی له‌ زیادبووندایه‌.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.