Erbil -1°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:09

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: هاوشێوه‌ی گه‌ره‌که‌کان خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا و گونده‌ هاوچه‌رخه‌کان دابین ده‌کرێت

گوند و كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كانیش تاپۆ ده‌كرێن
شاره‌كان
کوردستان TV
#8
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە تاپۆكردنی ئەو كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخانەی كە لە شارەكانی كوردستاندا دروستكراون، رایدەگەیەنێت لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی داد و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی پێكهاتووە بۆ ئەوەی پەلە لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە بكەن. ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: له‌ كۆمەڵگەو گوندە هاوچەرخەکان جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نامێنێت و وەك هەر گەڕەكێكی دیكەی ناو شارەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی "بەرنامەی حكومەتی هەرێم بەوجۆرەیە كە جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نەهێڵێت و وەك هەر گەڕەكێكی ناو شارەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمەڵگە و گوندانەدا بكرێت و خزمەتگوزارییان لەلایەن شارەوانی بۆ دابین بكرێت و لە جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیەش هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەم شوێنانە سوودمەند دەبن كە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئێستا دەیدەن، كەمدەبێتەوەو هەمان كوالێتیی خزمەتیش بەردەوام دەبێت".سەبارەت بە تاپۆكردنی ئەو یەكە نیشتەجێیانە، ساسان عەونی وتی "پرسی تاپۆكردنی یەكە نیشتەجێیەكانی ئەو كۆمەڵگەو گوندە هاوچەرخانە، یەكێكە لە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.