ئه‌مرۆ له هۆتیل شیراتۆن ،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان/ب.گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بلاوكردنه‌وه به هاوكاری ئه‌كادیمیای كوردی ،كۆنفرانسی(زمانی راگه‌یاندن: گرفت - چاره‌سه‌ر ) به دروشمی زمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه به‌رێوه‌چوو.
كۆنفراسه‌كه،به دوو پانیل به‌رێوه‌چوو،كه چه‌ندین تویژنهوهی تیاخرایه به‌ر ئاماده‌بووان و گفتۆیه‌كی گه‌رمی لیكه‌وته‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی جیی نیگه‌رانی بوو ، بابه‌تی كۆنفرانسه‌كه بۆ راگه‌یاندنكاران و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوو كه‌چی ئه‌وان ون بوون و كه‌سانی تر ئاماده‌بوون جگه له كه‌نالی كورستان 24 نه‌بیت كه سپۆنسه‌ری رومالكردنی ته‌وتوی چالاكیهكهی له ئه‌ستۆ گرتبوو؟!!
دوای وه‌ستان ده‌قیقه‌یه‌ك بۆگیانی شه‌هیدان به سروودی ئه‌ی ره‌قیب، د. سالار عوسمان بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان وته‌ی وه‌زاره‌تی پیشكه‌ش كرد، دواتر د. نه‌جاتی عه‌بدوللا جیگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئه‌كادیمیای كوردی وته‌ی ئه‌كادیمیای خوینده‌وه.
ئینجا پانیلی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد،كه ئه‌م به‌ریزانه به‌شداریان به چه‌ند بابه‌ت و تویژنه‌وه كرد(م.جه‌مال عه‌بدول ،م. مححه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ، د. شیلان عومه‌ر ، د. كوردیا ئه‌حمه‌د ) پانیلهكه كاك حه‌مه‌ی حه‌مه باقی به‌ریوه‌ی برد كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌كادیمیای كوردییه.
دوای ته‌واو بوونی پانیلی یه‌كه‌م ، د. سالار عوسمان بروانامه‌ی ریزلینانی پیشكه‌ش به به‌شدارانی پانیلی یه‌كه‌م كرد.
دوای نیوه‌رۆ پانیلی دووه‌م ده‌ستی پیكرد به به‌شداری ئه‌م به‌ریزانه: د. نه‌زاكه‌ت حوسین ، م. ئاریز عه‌بدوللا ، د. كاروان عه‌بدوللا ، م. نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د..ئه‌م پانیله كاك سمكۆ محه‌مه‌د به‌رێوه‌ی برد . تا كاتژمیر 4.30 به‌رده‌وام بوو.
فۆتۆ : فارس سه‌عدی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.