به‌شی حه‌وته‌م
وێنه‌ی كاریكاتێریی ده‌توانێت له رۆژنامه‌گه‌ری خولاودا به چه‌ندین شێوه‌ی جیاوازه‌وه بوونی هه‌بێت، به گوێره‌ی ئامانجه دیاریكراوه‌كانی یان ئاماژه زۆره‌كانی تره‌وه، له نێو ئه‌و شێوانه‌شه‌وه ده‌توانین باس له‌م شێوانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
1- گۆشه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
2- كاریكاتێری بڵاوكراوه له گۆشه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی تردا.
3-كاریكاتێری وه‌رگیراو له ڕۆژنامه‌یه‌كی دیكه.
4- كاریكاتێری به‌رگ له گۆڤاره‌كاندا.
5- ئه‌و كاریكاتێره‌ی ده‌بێته سیمبولێك (لۆگۆ) بۆ بڵاوكراوه‌كه.
6- ئه‌و كاریكاتێره‌ی هاوشانه له‌گه‌ڵ ناونیشانی گۆشه‌یه‌كی دیاریكراودا.
7- چیرۆكه كاریكاتێر (كۆمیكس):
زۆر له ڕۆژنامه‌كان، به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌كانی منداڵان و ڕۆژنامه‌ی چیرۆكه پۆلیسیه‌كان، پشت به ستایلی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كاریكاتێریهكان ده‌به‌ستن هاوشان له‌گه‌ڵ بابه‌ته ئه‌ده‌بی و چیرۆكه‌كاندا، به‌ڵكو له زۆرێك له ڕۆژنامه‌كان گۆشه‌ی تایبه‌ت به منداڵان ده‌بینین كه پشت به‌هه‌مان ستایل ده‌به‌ستێت، وێنه كاریكاتێریه‌كانیش ده‌ربڕی ده‌قه ئهدهبیهكهن كه هاوشان له‌گه‌ڵی بڵاوكراونه‌ته‌وه، كاریكاتێره بڵاوكراوه‌كانیش له‌م چیرۆكانه‌دا له‌وانه‌یه زۆرجار واز له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كه‌ش بێنن، و ببنه چیرۆكی وێناكراو به‌بێ ده‌قی ئه‌ده‌بی، واته ئه‌م كاریكاتێرانه هۆنینه‌وه و چنینی چیرۆكیانهیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتی درامایی، بۆ نمونه ئه‌مه له كاره‌كانی هونه‌رمه‌ندی دانیماركی (هێرلۆف بیدسترپ) ده‌بینین، زۆرێك له كاره‌كانی پشت به ستایلی هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكیانه ده‌به‌ستن، ئه‌م كاریكاتێرانه‌ش بۆ منداڵان نه‌كرابوون، ده‌توانرێت به كاریكاتێری ئاسایی بژمێردرێن كه به ستایلی كۆمیكس كێشراون، هه‌روه‌ها كاری هونه‌رمه‌ند (هه‌ندرێن خۆشناو) له كاره‌كه‌یدا باس له قۆناغه‌كانی رووخانی حوكمی دیكتاتۆری میسری حوسنی موباره‌ك ده‌كات، قۆناغی به‌رزڕوانینی موباره‌ك و گوێ نه‌دانه داواكانی گه‌ل، قۆناغی دووه‌م به‌ره به‌ره رووخانی دیكتاتۆر و پشت تێكردنی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی زه‌بر و هێز له میسردا، قۆناغی سێیه‌میش هونه‌رمه‌ند پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، كه یه‌كێكی تری جۆشكراو به عه‌قڵیه‌تی عه‌سكه‌رتاریه‌ت، و هاوشێوه‌یه‌كی موباره‌كی دیكتاتۆر و گه‌نده‌ڵ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته‌ده‌ست له‌میسردا، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كی تری كاریكاتێری كۆمیكسه.
به‌ڵام ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی كه هاوشان له‌گه‌ڵ چیرۆكی منداڵان و چیرۆكه پۆلیسیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناتوانرێت به كاریكاتێر بژمێردرێن، چونكه هه‌روه‌كو باسمان كرد وێنای ناوه‌ڕۆكێكی ماده‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌كات، به‌بێ ئه‌و ماده‌یه‌ش هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت، له كاتێكدا كه بزانین ئه‌م ماده‌یه هیچ كۆمیدیایه‌كی تێدانیه.
ئه‌و وێنانه‌ش ته‌نیا به‌كاردێت بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی منداڵان و خوێنه‌رانی تر و هیچی تر نا، چونكه ستایلی وێنه‌ی كاریكاتێری به زێده‌ڕۆییه‌كان و گهورهكردنهكانیهوه، منداڵان زیاتر ڕاده‌كێشن له وێنه ئاساییه‌كانی تره‌وه، هه‌روه‌ها وێنه‌ی كاریكاتێری هاوكاره بۆ كاره فێركاری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، له به‌شێكی تایبه‌ت باس له‌مه‌ش ده‌كه‌ین.
ن/ هه‌ندرێن خۆشناو
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.