كچه یاریزانی به‌ناوبانگی تێنسی سه‌رزه‌وی كارۆلین ڤۆزنیاكی دانیماركی ڕایگه‌یاند، مانگی داهاتوو له دوای كۆتاییهاتنی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا، به یه‌كجاری واز له یاریكردن ده‌هێنێت
ئه‌ویش دوای كاروانێكی دوور‌و درێژ له یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی كه چه‌ندین نازناوی له پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كانی جیهان برده‌وه، ڤۆزنیاكی ته‌مه‌ن بیست‌ونۆ ساڵ ئێستا له پله‌ی سیی و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان دایه
له سه‌ره‌تای پارساڵیش یه‌كه‌م نازناوی گراندسلامی له ئوستڕالیا به‌ده‌ستهێناو له كاروانی وه‌رزشی خۆشی‌دا خاوه‌نی سیی نازناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده ڕاگه‌یه‌ندرا كه ڤۆزنیاكی دووچاری هه‌وكردنی جومگه‌كانی هاتووه، به‌ڵام كچه یاریزانه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرای كرد كه ئه‌م نه‌خۆشیه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بڕیاری وازهێنانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی نیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.