گۆرانیبێژی میللی و ناسراوی میسر، شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم ناسراو به شعبوله له ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
له‌دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، شه‌عبان گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قاهیره و له‌وێش به‌هۆی خورپه‌ی دڵ كۆچی دوایی كردووه..
شه‌عبان عه‌بدولڕه‌حیم یه‌كێك بوو له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی میسر، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، جگه له گۆرانی گوتن، له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی و شانۆگه‌ریی و درامادا رۆڵی بینیوه و وه‌ك ئه‌كته‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت، له‌كاتێكدا نه‌خوێنده‌وار بووه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.