Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:34

له‌ رۆژئاوای کوردستان دوو رۆژ ماتەم راگه‌یه‌ندرا

بۆ رۆحی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی تورکیا
کوردستان TV
#12
100%


ئەمڕۆ سێ شەممە 3ی 11ی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی جێبەجێکاری، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆ رۆحی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی تەلرەفعەت، دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕایگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمڕۆوە، سێشەممە 3-12-2019 بۆ ماوەی دوو رۆژ، پرسە لەتەواوی رۆژئاوای كوردستان رادەگەیەنرێت، بۆ رێزگرتن لەگیانی ئەو هاوڵاتییە سیڤیلانەی كە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای تورك و هاوپەیمانە سورییەكانی بۆ سەر ناوچەی تەلڕفعەت لە شەهبا شەهید بوون.

شایه‌نی باسه‌ ئێوارەى دوێنی دووشەممە، لە رۆژئاواى کوردستان، سوپاى تورکیا تۆپبارانى ناوچەیەکى مەدەنى شارۆچکەى تەلرەفعەتى سەر بە هەرێمى عەفرینى کرد و بەهۆیەوە (10) هاووڵاتى مەدەنى شەهیدبوون و (21) هاووڵاتى دیکەش برینداربوون، قوربانیه‌كانیش زۆربه‌ی منداڵان بوون.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.