له میانی سه‌ردانێكی چاوەڕواننەكراویدا، دوێنی پێنجشه‌مه دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌فغانستان.
تره‌مپ له گوتارێكیدا به بۆنه‌ی جەژنی سوپاسگوزاری لە بنكەی ھێزی ئاسمانی ئه‌مریكی باگرام له ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: ئیدارەی وڵاتەکەی دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیباندا کردۆتەوە، ئاشكراشی كرد هێزه‌كانیان له سووریا ده‌مێننه‌وه و یارمه‌تی كورد ده‌ده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئەمریکا داعشی بە تەواوی تێکشکاند و بەغدادیشی کوشت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد سوپای وڵاتەکەی لەو ناوچه‌یه‌ی سووریادا دەمێنێتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو و نەوتی ئەو ناوچەیە دەپارێزن، بەو جۆرەش دەتوانن یارمەتی کورد بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.