ره‌نگه بۆ نیو سه‌ده بڕوات، هونه‌رمه‌ند و برای ئازیزم (ته‌نیا عاره‌ب) له‌ناو بواری كه‌له‌پوور و هونه‌ری گۆرانیی كوردیدا خزمه‌ت ده‌كات، له‌و ماوه دوورودرێژهشدا، هاوشان له‌گه‌ڵ زۆر هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی كورد، به ده‌یان داستان و چیرۆك و سه‌ربرده‌ی كوردهواری له رێی لاوك و حه‌یران و به‌سته و گۆرانییه‌كانی له له‌ناوچوون پاراستووه و وه‌ك چۆن له باو و باپیران بیستوویه‌تی، زاره‌وزار هێناویه‌تی و به ئاواز و شێوازی خۆی گێڕاویه‌تیه‌وه و زیندووی كردوونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش سامانێكی زۆری ئه‌و گه‌نجینه‌یه به ئێمه و نه‌وه‌كانی ئێستا و دواڕۆژیش گه‌یشتووه.
بۆیه ته‌نیا عاره‌ب خۆیشی بووه‌ته سامانێكی به‌نرخی ناو هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان و ئه‌ركی سه‌رشانی ئێمه و دامه‌زراوه هونه‌ریه‌كانه، تا له ژیاندا ماوه رێزی لێ بگرین و قه‌دری بگیرێ، هه‌ڵبه‌ته رێز له زۆر هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌ویش بگیرێ و تا له ژیاندان، دڵیان به‌و دڵنیاییه‌ی رێز و وه‌فا خۆش بكرێ.
بواری هونه‌ری كوردی زۆر فراوان و زۆریش كاریگه‌ر بووه، ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد بواری ژیانێكی ئاسووده‌ی نه‌بووبێ و نه‌یتوانیبێ مێژووی خۆی بنووسێته‌وه و شانازییه‌كانی خۆی به دونیا بگه‌یه‌نێ، هه‌رنا هونه‌رمه‌ندانی كورد، چ میللی بووبن و چ له‌ناو دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمیدا بووبن، به گۆرانی و حه‌یران و لاوك و مه‌قام و هۆره و سیاچه‌مانه و نزم و به‌سته و لاواندنه‌وه و سهردولكهدا سه‌دان لاپه‌ڕه‌ی مێژووی نه‌نووسراوی كوردیان له خه‌بات و داستان و گیانبازی تۆمار كردووه و له فه‌وتانیان رزگار كردووه. بۆیه ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌وان ئه‌وه دێنێ كه قه‌دریان بگیرێ.. كاك ته‌نیا عاره‌بیش یه‌كێكه له‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌و ته‌ریقه‌ته و خزمه‌تێكی وای كردووه، كه شایانی پێداههڵگۆتن و رێزلێنان بێ. لێره‌شه‌وه هیوای ته‌مه‌ندرێژی و ته‌ندروستی باش بۆ برای خۆم ته‌نیا عاره‌ب ده‌خوام و هیوادارم تا دوایین رۆژی ته‌مه‌نی له‌و مه‌یدانه‌دا هه‌ر به‌رده‌وام بێ.
ن/ فه‌رهه‌نگ غه‌فور
كوردستان تیڤی /كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.