به‌پـێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی نه‌ناسراو بۆردومانی چه‌ند شوێنێكیان كردووه له باشوری شاری جه‌رابلوس و باكوری شاری ئه‌لبابی ژێر ده‌ستی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك عه‌مباری سووته‌مه‌نی ئاگریان گرتووه.
سه‌نته‌ری تۆماركردنی پـێشێلكاریـیه‌كان له باكوری سوریا ده‌ڵێت: شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه بۆردومانی 9 شوێن كراوه، شه‌شیان له ده‌وروبه‌ری گوندی ته‌رحینی سه‌ر به شارۆچكه‌ی عه‌ریمه‌ی نزیك شاری ئه‌لباب و سیانیان له نزیك هه‌ردوو ناوچه‌ی ئه‌لكوسا و ته‌ل شعیر له باشوری شاری جه‌رابلوس.
سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێت: به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون و 9 كه‌سی دیكه برینداربوون و ئاگری گه‌وره شوێنه‌كانی گرتووه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌ویش ڕایگه‌یاند، به‌پـێی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌نگی 6 ته‌قینه‌وه له هه‌ردوو گوندی ئه‌لبورج و ته‌رحینی نزیك عه‌مباره‌كانی سووته‌مه‌نی بیستراوه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌ستی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیایه، له‌وانه ئه‌حرار ئه‌لشام، ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیه ، فرقه ئه‌لحه‌مزات.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.