ئه‌مڕۆ دووشه‌مه (٢٥-١١-٢٠١٩) له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیی قوتابخانه‌كان له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرس و مامۆستا و قوتابییان، به‌شی رۆشنبیری منداڵ سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، یادی رۆژی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵی به چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری له شانۆگه‌ری و گۆرانی و شایی به‌رز راگرت. كه بووه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و خۆشحاڵیی ئاماده‌بووان، به تایبه‌تی مندلانی ئاماده‌بوونی له چالاكییه‌كه.
شایانی باسه كه له ٢٠ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٨٩، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جاڕنامه‌ی مافه‌كانی منداڵی راگه‌یاند و له ٢ی سێبتێمبه‌ری ساڵی ١٩٩٠ وه‌ك رێككه‌وننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه ده‌بێت وڵاتان په‌یوه‌ست بن پێیه‌وه.
فۆتۆ: سه‌ردار قادر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.