ئەمڕۆ شەممە 23 ى 11 ى 2019 ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ههسهده بڵاوی كردهوه كه لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعشدا 25 چهكدار دهستگیركراون
دهقی راگهیاندراوهكه وهك خۆی:
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانمان لە کات و شوێنی جیاوازدا بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعشدا بە گشتی 25 چەتە دەستگیرکراون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەندام و سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەرکان حسێن (محەمەد سالح ئەلعەلی) کە بەرپرسی دیلەکانی داعش بووە دەستگیرکراوە.
هەروەها لەنێوان 15 – 22 تشرینی یەکەمی 2019 دا ئۆپەراسیۆنێکی شاراوە و تایبەت بەرامبەر شانە شاراوەکانی داعش لە دێرەزۆر ئەنجامدراوە. لە ئەنجامدا 21چەتە دەستگیرکراون و 2 چەتەش کە هەوڵی هێرشکردنیان داوە، کوژراون.
سەرچەتەیەکیش کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی حەسەکە بوو و خۆی لە کەمپی هۆڵێ هەشاردابوو، دەستگیرکرا.
لە ڕۆژی28ی تشرینی یەکەمدا یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات – YAT) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەنجامدا. 2 چەتە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکەی زیندانی حەسەکەن دەستگیرکران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.