«ئه‌حمه‌د كایا» كێ بوو؟
گۆرانیبێژ، ئاوازدانه‌ر و میوزیكژه‌نێكی لێھاتووی كورد بوو، له شاری مه‌له‌دیی باكووری كوردستان له ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٥٧ له‌دایك بووه له دوای ئه‌وه‌ی باوكی سازێكی بۆ كڕی، ئه‌حمه‌د له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه خه‌ریكی میوزیكژهنین بووه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وێت، ماوه‌یه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ شۆفێری ته‌كسی بووه
ھه‌روه‌ھا له‌گه‌ڵ دۆستێكی خۆشه‌ویستی به‌ناوی به‌شار ئابێ كاری شۆفێری پاسیشی كردووه، كایا زیاتر له ۲٠ئهلبوومی گۆرانی هه‌یه .
و كلیپه‌كانی كایا وه‌گێڕدراون بۆ سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی.زۆرێك له شوێنه‌كانی باشووری كوردستان به‌ناوی ئه‌حمه‌د كایاوه ناونراون، له‌وانه شه‌قامی كایا و پاركی ئه‌حمه‌د كایا له سلێمانی، چه‌ندیین به‌رنامه و دۆكومێنتاری له‌سه‌ر ژیانی كایا له‌لایه‌ن كه‌ناڵه كوردیهكانیشهوه ئاماده‌كران و بڵاوكراونه‌ته‌وه، به یه‌كێك له ھونه‌رمه‌نده یاخییه‌كان ھه‌ژمار كراوه، به تایبه‌تی له گۆرانییه‌كانی باسی له‌و ھه‌موو زوڵم سته‌مه كردووه، كه ده‌رحه‌ق به گه‌لی كورد‌و مرۆڤایه‌تی هب گشتی كراوه له لایه‌ن وڵاتی توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی.
له ١٦ی تشرینی دوه‌می ساڵی ٢٠٠٠ و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا كایا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و له ته‌مه‌نی ٤۳ساڵیدا كۆچی دوایی و هه‌میشه‌یی كرد.
ن/ عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوللا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.