ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/11/2019دووه‌مین فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی له هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
(فێستیڤاڵی كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانی) به چاودێریی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری ههولێرًـ به‌شی هونه‌ره‌كانی موزیك ماوه‌ی دوو ساڵه له هه‌ولێری پایته‌خت ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ ئه‌مساڵیش بڕیار وایه له ڕۆژانی ١٨ و ١٩ و ٢٠ ی ئه‌م مانگه له‌ژێر دروشمی (میوزیك و گۆرانی ده‌نگێك بۆ نیشتمان) به به‌شداریی هه‌شت گرووپ له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، گرووپه‌كانی (گرووپی میوزیكی هه‌ولێر، تیپی مۆسیقای لوڕ له سلێمانی، تیپی مۆسیقای كه‌ركووك، گروپا ئاواز‌ا سه‌رحه‌دێ له باكوور، گرووپی مۆسیقای سه‌ربه‌خۆبوون له ڕۆژئاوا، تیپی مۆسیقای رووناك له ڕۆژهه‌ڵات، تیپا روباد یا موزیكی له دهۆك) له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا به چه‌ندین به‌رنامه‌ی گۆرانی و موزیكه‌وه فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی به‌رنامه‌ی كاریی فێستیڤاڵه‌كه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ئاماده كراوه، له هه‌ر سێ ڕۆژی چالاكیی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كاتژمێر ٥ی ئێواره له هۆڵی رۆشنبیریی شاری هه‌ولێر كار و چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.