Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:25

هەسەدە: تورکیا بەردەوامە لەسەر هێرشکردنە سەر تەلتەمەر

تورکیا پابەندنەبووە بە رێککەوتنی ئاگربەست
کوردستان TV
#12
100%


وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان پابه‌ندی ئاگربه‌ست نیین و به‌رده‌وامن له‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر گونده‌كان تل ته‌مر و هیچ رێككه‌وتنێكیش بۆ كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده‌ له‌ تل ته‌مه‌ر نه‌كراوه‌.

کینۆ گابرێل، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن هەواڵی رێککەوتنێکی نێوان سوریا و تورکیا و هەسەدەیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە شارۆچکەی تەل تەمەر و رێگای نێودەوڵەتی (M4) بۆ وەستاندنی شەڕ لەو بەرەیە و رادەستکردنی رێگا نێودەوڵەتییەکە بە پۆلیسی سەربازیی و هێزەکانی رژێمی سوریا.

وتەبێژی هەسەدە بڵاوی کردەوە؛ سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و رایگشتی ئاگادار دەکەینەوە کە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بەو وڵاتە بەردەوامن لەسەر هێرشی توند بۆ سەر گوندەکانی تەل تەمەر و تا ئەم ساتەش تورکیا پابەند نەبووە بە رێککەوتنی ئاگربەست و بەردەوامە لەسەر هێرش و پەلامارەکانی.

ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: بەپێی ئاگربەستەکەی نێوان هەسەدە و تورکیا دەبێ هەسەدە هێزەکانی لە ناوچەکانی گوندەواری تل تەمر بکشێنێتەوە تاوەکو گوندی سۆدە لەسەر رێگەی سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان، لە بەرامبەردا دەبێ گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانیی تورکیا لە سووریا لە ناوچەکە بکشێنەوە بە ئاڕاستەی شاری سەرێ کانی و هەموو گوندەکانی دەوروبەری تل تەمر چۆڵبکەن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.