بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتى بەستنى کۆنگرەى سەندیکاى رۆژنامەنووسان سەرجەم سەرۆک و لق و نووسینگەکانى رۆژنامەنووسانى کوردستان کۆبوونەوە.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 16-11-2019 له شاری هه‌ولێر، سه‌رجه‌م سه‌رۆك لق و نووسینه‌گاكانی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كۆبوونه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی كوردستان راگەیاند: سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە بەستنى کۆنگرە دواکەوتووە و دەبێت كۆنگرەیەكی جۆری ببەستن كە تێیدا سەرجەم كەموكوڕییەكان چارەسەر بكرێت.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتی: له به‌ستنی كۆنگره دواكه‌وتوین وه‌ك هه‌ر سه‌ندیكایه‌كی دیكه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكارمان هه‌بووه له نه‌به‌ستنی كۆنگره‌دا، ئه‌گه‌ر باسی هۆكاره‌كان نه‌كه‌ین ده‌بێت باسی ئه‌وه بكه‌ین به‌ده‌ر له بڕیاری به‌ستنی كۆنگره ده‌بێت كۆنگره‌یه‌كی جۆرایه‌تی ببه‌ستین تا سه‌رجه‌م كه‌موكوڕییه‌كانمان چاره‌سه‌ربكه‌ین.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوتیشی: ئه‌م كۆنگره‌یه جیاوازتره له كۆنگره‌كانی رابردوو، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌بێت و بتوانین هه‌موو بۆچونه جیاوازه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.