نیوه‌ڕۆی دوێنی هه‌ینی 2019/11/15، حه‌سۆ شڤان، ئه‌كته‌ر و شانۆكاری ناسراوی شنگالی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردی ئێزدی پیر(حه‌سۆ شڤان) كه خه‌ڵكی گوندی گر عزێری سه‌ر به شاره‌دێی شنگاله به هۆی نه‌خۆشییه‌كی قورسه‌وه گیانی له ده‌ستدا و دوێنێ له ڕێوره‌سمێكدا به‌خاك سپێردرا .
هونه‌رمه‌ند پیر (حه‌سۆ شڤان) به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆر له شانۆ و دراما و فیلم‌دا كردووه و گرنگترینیان له گه‌ڵ تیپی گر عزێری هونه‌ری بووه و ماوه‌ی ساڵێكه باری ته‌ندروستی نا جێگربووه و به ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی گرانه‌وه له جێگه‌دا كه‌وتبوو.
ئه‌و ئه‌كته‌ر و شانۆكاره، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نێو جێگادا كه‌وتبوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند ساڵێكه به‌شداریی هیچ كارێكی هونه‌ری نه‌كردبوو، هه‌روه‌ها ساڵانێكه به‌شداریی چه‌ندین فیلم و شانۆگه‌ری كردووه، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناسراوه‌كانی كوردانی ئێزدی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.