ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (١٣-١١-٢٠١٩) له هۆڵی چالاكیی قوتابخانه‌كان له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایان و قوتابیان، كه‌رنه‌ڤاڵی عوود بۆ گۆرانی و موزیك سازكرا.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستای هونه‌رمه‌ند (د. جه‌نگی) مامۆستای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و گرووپێك له قوتابیانی په‌یمانگا و چه‌ند به‌هره‌مه‌ند له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌نگخۆشێك، پێشكه‌ش كرا.
شایانی باسه له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه چه‌ندین پارچه موزیك و گۆرانی كوردی و بیانی پێشكه‌ش كران و بووه جێی خۆشحاڵی و ره‌زامه‌ندیی ئاماده‌بووان.
فۆتۆ/ سه‌ردار قادر و محه‌مه‌د ده‌رگه‌ڵه‌یی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.