به‌شی ھونه‌ره‌كانی موزیكی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر، له 18 -19-20ـی ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له ھه‌ولێری پایته‌خت گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی گۆرانی و موزیك به به‌شداری 8 تیپی موزیكی له چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه له ھۆڵی ڕۆشنبیری ھه‌ولێر ساز ده‌كات.
له‌و سۆنگه‌وه‌ش (سه‌لیم قادر) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وا ئه‌م ساڵ دووه‌مین خوولی فیستیڤاڵی موزیك پڕ ده‌بێت له ئاوازی جوان و مۆركی كوردهواری و جارێكی تر ھه‌ولێر به ئاوازه شیرینه‌كانی شاد ده‌كه‌ینه‌وه.
ھاوكات ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌شڵێت: ئامانجی ئێمه له سازدانی ئه‌و فیستیڤاڵه له‌یه‌كتر نزیكردنه‌وه‌ی گرووپه موزیكیه‌كانی ڕۆژھه‌ڵات و باكوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ھه‌موو گرووپه موزیكیهكانه، له‌و فیستیڤاڵه‌شدا داھێنانی خۆیان ده‌خه‌ڕوو له بواری موزیكدا، به‌مه‌ش ھه‌ولێر كه‌شێكی پڕ له موزیكی جوانه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌و 3 ڕۆژه‌ش ھه‌ولێر پڕ ده‌كه‌ین له موزیكی ڕه‌سه‌نی كوردی.
گرووپی موزیكی ھه‌ولێر
گرووپی موزیكی ھه‌ولێر سه‌ر به به‌شی ھونه‌ره‌كانی موزیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری وھونه‌ری ھه‌ولێر، دوای ئه‌زموونێكی به‌رچاو له به‌شداربوون له فیستیڤاڵه ناوخۆییه‌كان و به‌شداربوون له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئێستا سه‌رگه‌رمی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ سازكردنی ئه‌و فیستیڤاڵه موزیكیه، كه وه‌زاره‌تی ڕۆشبیری و لاوان ئه‌نجامی ده‌دات، له چوارچێوه‌ی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و فیستیڤاڵه‌شدا ھونه‌رمه‌ندانی ھه‌ولێر، داھێنانی خۆیان له بواره‌كه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووانی ھۆڵه‌كه ده‌كه‌ن.
كۆما سه‌رخۆبوون له ڕۆژئاواوه میوانه
(كۆما سه‌رخۆبوون) گرووپێكی ھونه‌رییه و له ژماره‌یه‌ك ھونه‌رمه‌ندی به‌شداربوو پێكدێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و پیشه‌گه‌رانه ھه‌وڵده‌ده‌ن سترانی نیشتمانی و فۆلكلۆری كوردی له ڕێگه‌ی ئامێری ساز و ئاوازی تایبه‌ت بڵاوبكه‌نه‌وه و ھه‌ست و گیانی نه‌ته‌وایه‌تی له گوێی بینه‌ران بزرینگێننهوه.
ئه‌و گرووپه له ساڵی 2015 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆشیان له ساڵی 2016 به ناوی (په‌نابه‌رم) بڵاوكرده‌وه و له 2017ـش دووه‌مین به‌رھه‌می خۆیان به ناوی (ھیواكانی ئازادی) بڵاوكرده‌وه، ئه‌مساڵیش وه‌ك نوێترین به‌رھه‌می 2019 سێیه‌مین ئه‌لبوومیان به ناوی (كورد سوارێن ڕۆژھه‌ڵاتێ) بڵاوكرایه‌وه، تا ھه‌نووكه‌ش توانیوویان چه‌ندین به‌رھه‌می گۆرانی كلیپ بكه‌ن به ناوه‌كانی (ڕۆژا سه‌رخۆبوونێ، شیفا گه‌ردی، په‌نابه‌رم، ده‌ركه‌ڤه ژ كوردستانێ)، ھاوكات چه‌ندین كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكیان سازكردووه.
كه‌ركوك
تیپی مۆسیقای كه‌ركوك بریتیه له تیپێكی ڕۆژھه‌ڵاتی و شێوازی كوردی، له‌ساڵی 1992 دامه‌زراوه و به‌بێ دابڕان توانیوویه‌تی چه‌ندین به‌رھه‌می ھونه‌ری خۆی پێشكه‌ش بكات، جگه له به‌شداریكردن له چه‌ندین فیستیڤاڵ و دیداری ھونه‌ری دا.
ئه‌و تیپه‌ی كه‌ركوك، له چه‌ند ژه‌نیارێكی به توانا پێكھاتووه و ئامانجیان زیندووكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌مه ڕه‌سه‌نه‌كانی گۆرانی كوردییه.
گرووپی موزیكی لوور
(گرووپی موزیكی لوور)، له ساڵی 2008 له شاری سلێمانی دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێدراوه.
گرووپه‌كه له 12 ئه‌ندام پێكھاتووه، كچان و كوڕانی ئه‌ندام له‌و گرووپه توانیوویانه چه‌ندین چالاكیی ھونه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، ئێستایش خاوه‌نی باره‌گا و ستۆدیۆی تایبه‌ت به خۆیانن، تا ئه‌مڕۆش توانیوویانه 60 كلیپی گۆرانی و موزیك پێشكه‌ش بكه‌ن، جگه له به‌شداربوون له فیستیڤاڵه نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا و تۆماكردنی سروودی نیشتمانی و كردنه‌وه‌ی چه‌ند خوولێكی فێركاری مۆسیقا به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه.
گرووپا ئاواز‌ا سه‌رحه‌دێ
گرووپی (ئاواز‌ا سه‌رحه‌دێ) له شاری وان له باكووری كوردستانه و له ساڵی 2005 له سه‌رده‌ستی ھونه‌رمه‌ند (سهفرهت)ـه‌وه دامه‌زراوه و به‌شداری له فیستیڤاڵه‌كانی باكوور و ده‌ره‌وه‌دا كردووه.
تیپی روبادی موزیكی
تیپی ھونه‌ری (روباد یا موزیكی)، له ساڵی 1983 له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھونه‌ره‌كانی موزیكی دھۆكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه و له دوای ساڵانێكی وه‌ستان له كاری ھونه‌ری له ساڵی 2005 نوێكراوه‌ته‌وه.
به‌شداری له‌و فیستیڤاڵانه‌دا كردووه (گوڵبه‌ھار 2005، ئه‌یاز و ئه‌رده‌وان 2006)، (فیستیڤاڵی گۆرانی و موزیك له ھه‌ولێر له ساڵی 2005)، به‌شداربوون له 5 كه‌رنه‌ڤاڵی به پارێزگابوونی شاری دھۆك و ئاھه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز و ئادار و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومێكی گۆرانی له ساڵی 2012دا و تۆماكردنی 9 كلیپ و سروودی نیشتمانی.
ھه‌ڵه‌بجه
گرووپی موزیكی ھه‌ڵه‌بجه له ساڵی 2003 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند ژه‌نیارێكی به توانای ئه‌و پارێزگایه نوێیه دامه‌زراوه، به‌شداریان كردووه له زۆربه‌ی كاره ھونه‌رییه‌كانی نێو كوردستان و بۆنه نهتهوایهتیهكاندا به‌شداربووه، ھاوكات چه‌ندین چالاكی له بواری موزیكدا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پێشكه‌ش كردووه.
تیپی موزیكی ڕووناك
ئه‌و گرووپه به سه‌رپه‌رشتی (كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌د) له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له خانمان و گه‌نجان، له ساڵی 2001 دامه‌زراوه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و سه‌ره‌تایی ده‌ست به‌كاربووه، ئه‌و گرووپه له ئێرانه‌وه، چه‌ندین مۆسیقای كلاسیكی و نه‌ته‌وه‌یی ئێران، مۆسیقای پاپی ئێران، مۆسیقای میللی ئێران) ئه‌نجام داوه، جگه له سازكردنی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت له وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، ڕوسیا، ئیسپانیا، كوێت، به‌حرێن، مالیزیا).
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.