فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بە رێگای نایاسای کاریگەری گەورەی تەندروستی لە عێراق درووست کردووە.
هاوڵاتیان عێراق بەهۆی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک بە نایاسایی ،تووشی گرفتی تەندروستی بوونەتەوە ،هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان نین ،هەربۆیە رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لەو ناوچانەی پاشماوەکانی لێ فرێ دەدرێت و دەسووتێندرێت بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە ، لە دیارترین جۆرەکانی شێرپەنجەش ، شێرپەنجەی پێست و خوێن و منداڵدان.
بەپێی کۆتا داتاکانی عێراق ، رۆژانە هاوڵاتیان و کارگەکان بڕی زیاتر لە 20 تۆن پاشماوەیان هەیە ، زۆربەیان لە شوێنە نایاساییەکان فرێ دەدرێن، هەر لەم بارەیەوە چالاکوانی مەدەنی ''محەمەد سەعدون '' دەڵێت ، هاوڵاتیان بە هیچ جۆرێک پابەندی یاسا نین و گوێ بە رێنماییە تەندروستیەکان نادەن هەروەها کارگەکانیش برێکی زۆر لە پاشماوەیان هەیە و هەندێکیان نەک تەنها وشکانییەکان بەڵکو ملیارەها شەشپاڵووی ئاوەرۆ و پیسی دەڕژێنە ناو رووبارەکانەوە،ئەمە ڕوونی دەکاتەوە کە نەبوونی چاودێری یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی قەیرانی پاشەڕۆ .
خۆشبەختانە هەندێک لە ناوچەکان لە ئێستادا باشترن ،بە نموونە هەولێر پاشماوەی پلاستیک کۆ دەکەنەوە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ،ئامانجیان ئەوەییە ژینگە لەم دۆخەی کە هەیە بی پارێزن ،هەروەها ئەو ناوچانەی پاشماوەکانی لێ فرێ دەدەن دوورە دەست و ناگات بە هاوڵاتیانی ناوچەکەیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.